رۆژنامەى مەعاريفى ئيسرائيل: پۆتين جەنگى ئۆكرانيا دۆڕاند وەرگێڕان

نوچەنێت:

تا دەستپێكردنى شەڕ ئەستەم بوو سوپاى رووسيا بەراود بە سوپاى ئەمەريكا بەراود بكرێت، چونكە رووسيا هێزى شەڕكەر و تانك و مووشەكى گەورە و سيستەمى بەرگرى زەمينى و ئاسمانى و تواناى شەڕى ئەليكترۆنى زۆر بەهێزترە، بەڵام سوپايەكيشە لە قووڵايى بەرەى شەڕ لەرووى تەكنەلۆژييەوە لە قووڵايى بەرەى شەڕ دەوەستێت، ئەو بۆشايانەش لەلاى رۆژئاوا ئاراشكرابوو.

هاوپەيمانى نێوان رووسيا و چين، چيرۆكێكى تەواو جياوازە، بەڵام چينييەكان بەرژەوەندى و رێگەى تايبەتيان لە شەڕى هێز و هەژموون دژ بە ئەمەريكا هەيە، زۆر دوورە رووسيا و چين پێكەوە بچنە بەرەيەكى بەرگرى.

سەرچاوەى هێزى رووسيا پەيوەستە بە پەيوەندى هێزى دوولايەنە و بەرپەرچدانەوەى ئەمەريكا، لەو ساڵانەى رابردوو بەرانبەر تواناى ئەتۆمى سەربازى، كە رووسيا هەيەتى، بەڵام لە بەرەكانى جەنگ تواناكانى زۆر كلاسيكيیە، بە ئەمەريكا بەراورد ناكرێت.

كارەساتى جەنگ لە ئەوروپا و پشتگوێخستنى هێزى رووسيا، هيچ دەستكەوتێکى بۆ لايەنى بەرانبەر نابێت، ئەو شەڕكردنەى ئێستا بۆ رووسيا قورسە، چونكە ئەگەرى نەپێكانى ئامانجەكانى زياتر بووە، بەڵام بەردەواميش ژمارەى كوژرانى ئۆكرانييەكان بەرز دەبێتەوە.

پۆتين لە ئۆكراينا شەڕەكە دەباتەوە، بەڵام لە پێناو پێگەى سوپاكەى دۆڕاندنى سياسى قبوڵ دەكات، ئەوەش لە سەر حيسابى گەلى ئۆكراينايە، كە بە سەركردايەتى ڤۆلۆديمێر زيلينسكى ئازايەتى خۆيان دەرخست.

لاوازى بەپەرچدانەوە

ئەستەمە بەتەواوى بەرەوپشچوونەكانى شەڕ نيشان بدرێت، ئەو وێنانەى لێرە و لەوێ بڵاو دەكرێتەوە زۆر دوورە لە وێنەى نوێترين بەرەو پێشچوونى هێزەكانى رووسيا، نيشاندانى كاروانەكانى هاوكارى و ئۆتۆمبێلى بارهەڵگرى كە هيچ سووتەمەنييەكى تێدا نييە و هاتوچۆى تانكى رووسى لە ناوچەكان و تێكشانيان و ديمەنى بە ئامانجگرتنى هاووڵاتيانى سيڤلى ئۆكرانى كێشەى گەورەن لە بەڕێوەبردنى شەڕەكان لەلايەن سوپاى رووسياوە.

لە لايەكى تريشەوە ژمارەيەكى زۆرى سەربازى رووسى بە ديل گيراون، ئەوەش ئاماژەيەكى مەترسيدارە لە ناو سوپاى رووسيا، بۆردوومانى سەرەتاى سوپاى رووسيا بۆ سنورداركردنى تواناى هەواڵگرى و زيانگەياندن بە بنەما سەرەكييەكانى سوپاى ئۆكراينا، دەنگدانەوەى گەورەى نەبوو.

ماوەى چوار رۆژە ئەم شەڕە دەستى پێكردووە، تا ئێستا رووسيا لە رووى ئاسمانيشەوە سەركەوتوو نەبووە، چەندين فڕۆكە و تانكى تێكشكاوە، ئەوەش وايكردووە چەكى رووسيا نەبێتە مايەى سەرنجى وڵاتان، بەدەر لەوەى هێرشە سەربازييەكان چۆن كۆتاييان دێت، بەڵام ئەوەى گرنگە بۆ سەركردەكانى رۆژئاوا، پێويست ناكات ئەو بۆشايە گەورانەى سوپاى رووسيا شتێكى لە ناكاو بێت بۆيان، بەهەمان شێوە ئەوانەشى نيگەرانن بەرانبەر ئەمەريكا وەك زلهێزێك، نابێت زيادبوونى شەڕ ببێتە قووڵبوونەوەى ئەو تێگەيشتنەيان بەرانبەر ئەمەريكا.

ئەو كارەش بە هەموو سادەيەكەوە پەيوەستە بە لاوازى بەرپەرچدانەوەى ئەمەريكا، بەهۆى بيرى جيابوونەوە و نەبوونى ئامادەسازى بۆ بەكارهێنانى هێزى سەربازى، وايكرد پۆتين ئەو بۆشاييە بۆخۆى بقۆزێتەوە، دواتريش بەهەموو تواناكانى ويستى لەسەر ئەرزى واقيع جێبەجێى بكات.

تل ليف رام - پسپۆڕى ئيسرائيلى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین