سەرۆک بارزانى جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون، جەخت لە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/شوبات/2022)، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی ڕەیان كلدانی كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و لەگەڵ شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەڵێت، "بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا."

سەبارەت بە مافى پێکهاتەکان لە عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە."

هەروەک لە بەشى کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین