پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لە نووسراوێكدا  بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان دەکات بۆ گۆبوونەوەى داینشتنى ئاسایی لە (1-3-2022)دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/شوبات/2022)، ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە نووسراوێکدا دەڵێت،  "پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان."

هەروەها لە بانگهێشتنامەکەى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داهاتووە پێویستە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (1-3-2022)  له‌ كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبێتەوە، بە مەبەستى خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی یاسادانان و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکى دیکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین