قوتابییەکى کورد بە هۆى هێرشەکانى ڕووسیاوە لە ئۆکراینا گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

کچێکى کوردى خەڵکى شارى کەرکووک، کە بۆ خوێندن چۆتە ئۆکراینا، بە هۆى هێرشێکى هێزەکانى ڕووسیا گیانى لەدەسدا.

ئەمڕۆ هەینى (25/شوبات/2022)، کچێکى کورد بە ناوى (سارى عەبدوڵڵا) بۆ خوێندن چۆتە ئۆکراینا، شەوى ڕابردوو بە هۆى هێرشێکى ڕووسیا لە شارى خارکوف گیانى لەدەستدا.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ماڵپەڕى ئێن ئاڕتى، سارى عەبدوڵڵاى تەمەن (21) ساڵ، کوردە و دانیشتووى شارى کەرکووکە بۆ خوێندنى  پزیشکى چۆتە وڵاتى ئۆکراینا.

سەبارەت بە شوێنى گیان لەدەستدانى سارى عەبدوڵڵا، ئەو قوتابیە کوردە لە شوقەکەى خۆى بووە، دواى ئەوەى باڵەخانەى شوقەکەى لەلایەن هێزەکانى ڕووسیاوە بۆردوومان دەکرێت، سارى عەبدوڵڵا بریندار دەبێت و ئێوارەى دوێنێ گیانى لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین