بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە چەند شوێنێک دەکرێتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەندام پەرلەمانێک لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرە لە بەڕێوەبەرایەتییە سەربەخۆکانی، زاخۆم ئاکرێ، سۆران و رانیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆتین بکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ( 23/ شوبات/2022) وەیسی عەزیز وەیسی بڕیاردەری لێژنەی ئەوقافی کاروباری ئایینی، دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئەوقاف، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی کوردستان دەبێت لیژنەکانیش کۆبوونەوە ئاساییەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن، لە کۆبوونەوەکەدا داواکارییەکمان بۆ هاتبوو، سەبارەت بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ئاکرێ، زاخۆ، رانییە، ئێمەش وەکو لیژنە بەزۆرینەی دەنگ پشتگیری ئەو پێشنیارەمان کرد، بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانمان بەرز کردەوە بۆ ئەوەی  ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە بە پێی قسەی وەیسی عەزیز، کەم کردنەوەی رۆتین و ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتییان  و گوتی: ئەو دەسەڵاتەی کە پێیان دراوە لە ئیدارە سەربەخۆکان وەکو پارێزگایەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، پێویستە وەکو کار ئاسانییەک بۆ کاروباری هاوڵاتییان ئەوانەی سەفەری حەج یاخود عومرە دەکەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە هەبن تا دوور لە رۆتین کارەکانیان بەجێبگەیەنرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین