ئەمڕۆ ئومێد بەڕۆشکى ئازاد کرا کوردستانی

نوچەنێت:

دواى مانەوەى زیندان بۆ ماوەى سالێک و حەوت مانگ، یەکێک تر لە حوکمدراوانى بادینان دواى تەواوبوونى ماوەى حوکمدانەکەى ئەمڕۆ ئازاد کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022)، ئومێد بەڕۆشکى، یەکێک لە حوکمدراوانى بادینان بە هۆى هەبوونى سێ دۆسیە لەسەر، کە کێکیان لێخشبووە، دواى ساڵێک و حەوت مانگ لەزیندان ئازادکرا.

رڤینگ یاسین، پارێزه‌ری دۆسیەی ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەڕۆشکی رایگه‌یانده، له‌لایه‌ن دادگای تاوانی دهۆكه‌وه‌ بڕیاری ئازادكردنی ئومێد به‌رۆشكی ده‌رچوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ سكاڵایه‌كی دیكه‌شی له‌سه‌ری نییه‌ بریاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

 بە وتەى بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرەکانى ئومێد بەڕۆشکى، بە رووداوى ڕایگەیاند، ناوبراو لەسەر سێ دۆسیە گیراوە، ئەوەى یەکەمى ساڵێک و مانگێک لەسەرى سزادرا، دۆسیەى دووەمى بە هۆى سکاڵاى مەلا ئیحسان، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام دواتر لێیخۆشبووە، دۆسیەى سێیەمیش لەسەر ناوزڕاندنی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش، بەگوێرەی ماددەی دوو لە یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، لەرێگەی داواکاریی گشتییەوە شەش مانگ سزادرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین