سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دووەم ڕۆژى کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وە و هەموو پشتگیرییەکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو ڕێکخراوە دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌، کە تێیدا "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ڕۆڵى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز نرخاند له‌و ناوچانه‌ى‌ ئاڵۆزى و ناسه‌قامگیرییان تێدایه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ كار و چالاكییه‌ مرۆییه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو پشتگیرى و ئاماده‌یییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هاریكارى له‌گه‌ڵیاندا دووپات كرده‌وه‌."

پیته‌ر ماورێر لە کۆبوونەوەکەدا، " سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕیكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت‌ و گوتى به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یرى بوونمان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و له‌ هاریكاریى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین."

سەرۆکایەتیى هەرێ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى‌ فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریى سیاسى نه‌بێت، كێشه‌ و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌‌ هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له‌ زیندانى حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامى دا مایه‌ى نیگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسیداره.‌"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین