سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دۆخى عیراق لەدیدارێکدا لە کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن تاوتوێ ده‌كه‌ن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ کۆبوونەوەکەدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گفتوگۆى ڤیه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژاوادا، تاوتوێ كران."

<ەشڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و هیوایان خواست پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵاتدا به‌ هاریكارى و لێكگه‌یشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین