سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ كۆبووه‌وه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان دەیەوێت برەوى زیاتر بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ عەرەبستانى سعوودیە بدات.

ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ‌له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ شازاده‌ فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستاى عیراق خرایه‌ به‌ر باس و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ دۆخى عیراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعوودیه‌ى نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عیراق بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه‌ و ببێته‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌كانى سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا."

ھەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕینى پێزانینى بۆ ڕوانین و هه‌ڵوێستى سعوودیه‌، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تیى سعوودیه‌ كرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین