ئەمريكا ناتوانێت دەستبەردارى توركيا بێت شیکاری

نوچەنێت:

جيفرى فليك*

توركيا لەو ناوچەيە و جيهان وڵاتێكى گرنگە، ماوەى (70) ساڵە ئەندامى ناتۆيە، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى متمانەى زۆر لە نێوان ئێمە و توركيا هەبێت، لە هەمانكاتيش بەرژەوەندييەكانى نێوانمان زۆر گەورەتر بێت، بەرژەوەندى ئەمەريكا و توركياش تەنيا لە بوارى ئەمنى نييە، بەڵكو بوارى ئابوورى لايەنێكى گرنگى پەيوەنديەكانمانە، هەروەها پەيوەندى بازرگانى گشتگير يەكێكى ترە لە پەيوەندييەكان، بۆيە بازاڕى هەردوولامان بۆ يەكترى گرنگە."

توركيا لەناو ناتۆ خاوەنى گەورەترين كەشتى هەڵگرى فڕۆكەى (ئێف 16)يە، سێيەم وڵاتى گەورەى ئەو رێكخراوەيە، كاتێك هەڕەشە رووبەڕووى ناوچەكە دەبێتەوە، بايەخى ئەو پەيوەندييە زياتر دەردەكەوێت، بۆيەش داوام لە  جۆليا سيميس، نوێنەرى هەميشەيى وڵاتەكەم لە ناتۆ كرد، بەتايبەت سوپاسى توركيا بكات، چونكە بەرانبەر ناتۆ پابەندە بە بەڵێن و بەرپرسيارێتى خۆى. 

لە لايەكى تريشەوە توركيا بەردەوامە لە پاڵپشتى سەرەوەريى و يەكپارچەيى خاكى ئۆكرانيا و پێشكەشكردنى هاوكارى بۆ ئەو وڵاتە، ئەوەش لاى ئەمەريكا و جيهان بايەخى گەورەى هەيە.

قوتابيانى تورك لە ئەمەريكا

بەرنامەى ئاڵوگۆڕى قوتابيان بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى نێوان گەلان، بايەخى زۆر گەورەى هەيە، چەندين قوتابى تورك لە ئەمەريكا دەخوێنن، لە رووى ريزبەندى وڵاتان توركيا لە پلەى (15)مين دايە كە زۆرترين قوتابى لە ئەمەريكا دەخوێنێت، ئێستا (170) قوتابى تورك لە چوارچێوەى پڕۆگرامى فوڵبرايتى ئەمەريكى بۆ خوێندنى نێودەوڵەتى و ئاڵوگۆڕى كلتوورى وڵاتەكەمان دەخوێنن، خۆشحاڵم هاووڵاتيانى توركيا بۆ خوێندن و گەشتوگوزار بايەخ سەردانى ئەمەريكا دەدەن، لەبەرانبەريشدا ئەمەريكييەكان زۆر حەزدەكەن ساڵانە پشوەكانيان لە توركيا بەسەر ببەن.

بايەخى هەماهەنگى ئابوورى 

ساڵى رابردوو پەيوەندیى ئابوورى ئێمە و توركيا گەيشتە (28) مليار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵى پێشتر رێژەكەى زياتر بەرزبۆوە، وەبەرهێنانى ئەمەريكا لە توركيا (50) مليار دۆلارە، نزيكەى (100) هەزار هەلى كارى بۆ هاووڵاتيانى رەخساندووە، ساڵى رابردوو هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا بەراورد بە ساڵى (2020) كە كاريگەرى پەتاى كۆڕۆناى لەسەر بوو، لە (45%) بەرزبۆوە، هەردوو لاشمان ئامانجمانە ئاڵوگۆڕى بازرگانيمان بگاتە (100) مليار دۆلار.

لەگەڵ توركيا هەندێك ناكۆكيمان هەيە، ئەنقەرە لە رێگەى نامەيەك داواى لە واشنتن كردووە، ميكانزمێك بۆ چارەسەركردنى ئەو ناكۆكيانە بدۆزينەوە، لە كۆبوونەوەى (31)ى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو، سەرۆك بايدن و ئەردۆغان لە رۆما رێككەوتن پێكەوە كار لەسەر چارەسەرى ئەو كێشانە بكەن، ئەمەريكا لە ماوەيەكى نزيك وەڵامى ئەو نامەى توركيا دەداتەوە.

ئەو كاتەشى لە كۆنگرێسى ئەمەريكا بووم، كارى زۆرم لەسەر توركيا كردووە، چونكە ئێمە لە گۆڕەپانى نێودەوڵەتى، توركيا وەك هاوپەيمانێكى سەرەكى سەير دەكەين، پێكەوە لە ناوچەكانى قەوقاز و باكوورى ئەفريقيا كاردەكەين، كاتێكيش لە كۆنگرێسى وڵاتەكەم سەرۆكى ليژنەى تايبەت ئەفريقيا بووم، لەو رێگەيەوە رۆڵى ئەرێنى و بەشدارى گرنگى توركيام لە ئەفريقيا بينيووە، هەر ئەوەشە وايكردووە توركيا پێگەيەكى تايبەتى هەبێت لە سياسەتى دەرەوەى واشنتن، كاتێك سەيرى كێشەكانى ئەو ناوچەيە دەكەين، روون دەبێتەوە ئەمەريكا ناتوانێت دەستبەردارى توركيا بێت.

لەگەڵ توركيا هەنگاوى زۆر گەورەمان لە نەهێشتنى رێكخراوى تيرۆرستى داعش هاوێشتووە، ئۆپراسيۆنى كوشتنى ئيراهيم هاشميى قوڕەيشى لە باكوورى رۆژئاواى سووريا، بايەخى پابەندى توركيا وەك هاوپەيمانێكى هەميشەيى بۆ نەهێشتنى تيرۆر دەردەخات.

داواكارى كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16)

بۆ كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16) شاندى هەردوو وڵات گفتوگۆكانيان بەردەوامە، بەشێوەيەكى زۆرباش رۆيشتووە، بەڵام ئەو بابەتە لەبەر وردەكارى تەكنيكى كاتێكى زۆرى دەوێت، سەرۆك بايدن سوورە لەسەر ئەوەى لەو قۆناغە پاڵپشتى توركيا بكەين، داواى فڕۆكەى (ئێف 16) بەرەوپێشچوونێكى زۆر ئەرێنى بوو، چونكە ئەوە ئاستى پابەندى توركيا بە هاوپەيمانى ناتۆ دەردەخات.

ئۆكرانيا و ئەفغانستان و ئاساييبوونەوەى پەيوەندى ئەرمينيا و توركيا

ئەو رووداوانەى ئێستاى ئۆكرانيا بايەخى بەشدارييەكانى توركيا لە هاوپەيمانى ناتۆ زياتر دەردەخات، لە رووداوەكانى ئەفغانستانيش ئەنقەرە رۆڵى گرنگى هەبوو لە هاوكاريكردنى ئەو ئەمەريكيانەى دەيانويست كابول جێبهێڵن، هيواخوازم لە داهاتووش توركيا بۆ پارێزگارى ئاسايشى فڕۆكەخانەى كابول رۆڵى گرنگتر ببينێت، ئەوەش سوود بە ئێمە و گەلى ئەفغانى دەگەينێت.

هەنگاوێكى نوێى ئەرێنى توركيا كۆبوونەوەى نێوان شاندى ئەرمينيا و توركيا بوو، ئێمە پێشوازى لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئەو دووڵاتە دەكەين، ئەوەش هەنگاوێكى زۆر گرنگە لە پەيوەندى نێوانيان، يەكەم كۆبوونەوەى شاندى هەردوو وڵات لە مۆسكۆ زۆر گرنگ بوو، بڕياريشە كۆبوونەوەى داهاتوو لە ڤيێنا بێت، هەروەها دەستپێكردنەوەى گەشتى راستەوخۆى نێوان ئيستەنبوڵ و يەريڤان هەنگاوێكى زۆر گرنگى ئەو قۆناغەيە.

* باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین