دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیى هەرێم هاوکار دەبێت بۆ لێکنزیکردنەوەى لایەنەکان کوردستانی

نوچەنێت:

شاندەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە سەردانیکردنى لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستکردنى لێک نزیکردنەوەى بۆچوونەکان و هەماهەنگى زیاتر نێوان لایەنەکان، ڕاوێژکارێکى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، سەرۆکایەتیى هەرێم ئامادەیە ڕۆڵى پێویست ببینێت بۆ لێکنزیکردنەوەى بۆچوونى لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/شوبات/2022)، شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەردانى هەر یەک لە یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و نەوەى نوێى کرد، دوێنێش سەردانى بزووتنەوەى گۆڕانى کرد.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر ئامانجى سەردانەکەیان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ هه‌م بره‌وی پێبده‌ین و هه‌م ئاماده‌یه‌ هه‌ر هاوكاری و رۆڵێك ببینێت، كه‌ پێویسته‌ بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، بۆ گه‌یشتن به‌ سیغه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".

سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ لاى یەکگرتووى ئیسلامى و لایەنەکانى تر، دڵشاد شەهاب گووتیشى، شاندى سەرۆکایەتیى هەرێم بۆ ئەوە هاتووە، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ واده‌ی خۆیدا بكرێت، وە ئێمە هه‌موو توانایه‌ك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ بكه‌ین.

ئەو ئەندامەى شاندەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، کە ئەوان پەیوەندییان بە کێشە و گفتوگۆکانى نێوان فراکسیۆنەکان نییە و فراکسیۆنەکان خۆیان لە پەرلەمان ئەو بابەتە یەکلایی دەکەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین