بەریتانیا ستایشى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق داویین پێشهاتەکانى نێو پرۆسەى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/شوبات/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەلاحەددین پێشوازى لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە."

سەبارەت چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە باڵیۆزى بەریتانیا ڕایگەیاند، "وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازیانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا."

ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سوریا تەوەری تری ئەو دانیشتنەبوو تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین