سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ده‌ستوور ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت
نوچەنێت:
به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرنگیى پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى دیموكراسى له عیراق، تاوتوێ كران."
سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كرده‌وه و لایه‌نى به‌ریتانى سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ كرا."
هەروەها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و تیشك هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور گفتوگۆى لەسەرکرا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پایه‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا بكرێن و ده‌ستووریش ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment