پارتى بە فەرمى ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کاندیدکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمى بەربژێرکردنى ڕێبەر ئەحمەد خالد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ڕاگەیاند.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022)، مەحموود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، "لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان:

ڕاگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

مەحموود محەمەد

14ی شوباتی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین