بزووتنەوەی گۆڕان: خەڵکی خاوەن بڕیار بچێتە پەرلەمان کوردستانی

نوچەنێت

بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد و رایەگەیاند: پێیان باشە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان خەڵکی خاوەن بڕیاری سیاسی بچێتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022  ) شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی گۆڕان کۆ بووەوە.

کاردۆ محەمەد، رێکخەری ژووری پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رووی یاساییەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بەوەی رۆژی هەڵبژاردن دیار بکات.

سەبارەت بە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان، کاردۆ محەمەد رایگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت، یاساکە بە جۆرێک بێت کە لە خزمەتی بەهێزکردنی پەرلەمان و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دا بێت.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە حزبەکەی، پێیان باشە بۆ ئەم خولە کەسانی خاوەن بڕیاری سیاسی بنێرنە پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین