پارتی بەربژێرێکی نوێی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد کوردستانی

نوچەنێت

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێرکردووە.

 ئەمڕۆ دووشەممە(14/شوبات/2022 ) زانیاری بەربژێرکردنی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق بڵاو بووەوە.

دوێنێ یەکشەممە (13/شوبات/2022) دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەربژێربوونی هۆشیار زێباری رەتبکاتەوە، ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رایگەیاند، لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاردراوە کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بکەن. 

رۆژی دووشەممە 7ی شوبات ماوەی دەستوری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەبێ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ کۆتاییهات، رۆژێک دواتر پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە 9ی شوبات جارێکی دیکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێتەوە.

بەپێی دەستوری فیدراڵیی عێراق، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا لە دوای بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێت، پێشتر پەرلەمانی عێراق لە 8ی مانگی یەکی رابردوو تاوەکو 7ـی ئەم مانگەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین