شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى سەردانى لایەنە سیاسییەکان دەکان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022)، دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕایگەیاند، شاندى سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان لە بارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە بابەتی ھەڵبژاردن پێویستی بە کۆدەنگی و سازان ھەیە.
دڵشاد شەهاب، زیاتر روونیکردەوە، دەمانەوێ بۆچوونی لایەنەکان بزانین لە بارەی پرسی ھەڵبژاردن، تا بزانین وەک سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم تا چ ئاستێک ھاوکاربێت بۆ زەمینەسازی لە بارەی ھەڵبژاردن.
دواى کۆبوونەوەکەى شاندى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەى گۆڕان، کاردۆ محەمەد، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ھەموومان ھاوڕابووین کە پێویستە بە سازان و دانوستان بڕیار لەسەر ڕۆژی ھەڵبژاردن بدرێت، چونکە سەرۆکایەتی ھەرێم لەڕووی یاساییەوە بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن، ئێمە وەک گۆڕان لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت.
ئەو ڕاشیگەیاند، ئێمە لەگەڵ دەرکردنی یاسایەکین بۆ ھەڵبژاردن لە خزمەت پڕۆسەی پەرلەمانی دابێت، گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە یاسای ھەڵبژاردن کەسانێک بێنێتە نێو پەرلەمانی کوردستان خاوەن بڕیاری سیاسی بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment