ئه‌ندازیارێكی ئیسرائیلی له هه‌وڵی تیرۆركردن ده‌ربازی ده‌بێت
نوچەنێت:
دوێنێ (11/شوباتی 2022) ماڵپه‌ڕی (حوڕه) بڵاویكرده‌وه، شانه‌یه‌كی ئێرانی به هاوكاری چه‌ند توركێك له هه‌وڵدابوون، یائیر گیله‌ر ئه‌ندازیار و بزنسمانی ئیسرائیل تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ر له جێبه‌جێكردنی هه‌وڵه‌كه‌یان ده‌ستگیركران.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شانه‌یه له لایه‌ن هه‌واڵگری توركییه‌وه ئاشكراوه، كه له نزیكه‌وه مله‌یی چه‌ند مانگێك چاودێری جووڵه‌كانی ئه‌و شانه‌یان كردوون، كه چۆن چاودێری هاتوچۆ و جووڵه‌كانی گیله‌ر ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و شانه‌یه‌ش رۆژنامه ئاشكرای كردووه، به‌گوێره‌ی لێدوانی ده‌زگای میتی توركی، "هه‌واڵگری ئێران ئه‌و شانه‌ی له توركیا دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانا ئێرانییه بكه‌نه ئامانج"، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك به‌رانبه‌ر تیرۆركردنی موحسین فه‌خریزاده، كه له (2020) تیرۆركرا، ئێران ئیسرائیلی به‌و كرده تیرۆرستییه تۆمه‌تباركرد.
سه‌باره‌ت به شێوازی چاودێری كردنیان له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، له چه‌ندین شوێن وێنه‌ی گیله‌ری ته‌مه‌ن (75) ساڵیان گرتووه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌زگای میت به وردی چاودێریان كردوون، پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان بگاته قۆناغی كۆتایی، ده‌زگای هه‌واڵگری توركی ئاگاداری مۆسادی ئیسرائیلی كردۆته‌وه، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسانی هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یائیر ده‌گوازنه‌وه شوێنی پارێزراو، دواتریش ناوبراو ره‌تی كردۆته‌وه توركیا جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل.
له لایه‌كی تره‌وه لیوا سه‌میر راغیب، شاره‌زای كاروباری سه‌ربازی له میسر، به ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) رایگه‌یاند، "گیله‌ر كه‌سێكی ناسراوه، خاوه‌نی كۆمپانیای (CNC) بۆ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌ندازیاری سه‌ربازی، كه تایبه‌ته بە بواری به‌رگری ئاسمانی و چه‌ندین پێداویستی سه‌ربازی تر، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شانه‌یه له قۆناغی چاودێریكردن ئاشكرابوونه، پیلانه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی جێبه‌جێكردن، چونكه ئاشكرایه ده‌زگای میت به‌وردی چاودێری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته نزیك باره‌گای تایبه‌تی خۆی، به‌هه‌مان شێوه مۆسادی ئیسرائیلیش به هه‌مانگی پێشوه‌خته چاودێری ئه‌و شوێنه‌یان كردووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و لێكۆڵه‌ره میسریه ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران بۆ تیرۆركردنی یائیر گیله‌ر، له پێناو تێكدانی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و توركیا بووە، كه ماوه‌ی (13) ساڵه ئاڵۆزه، چونكه لە ماوه‌ی رابردوو سه‌رقاڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بوون، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانی نیگه‌ران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له خۆیان دوور نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له تاران له ده‌ستدانێكی ستراتیژیییه، هەروەها به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئیسرائیله كه ركابه‌رێكی سه‌ره‌كییه‌تی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه تیرۆركردنی ئه‌و ئه‌ندازیاره گورزێكی كوشنده بوو له پیشه‌سازی سه‌ربازی (ئیسرائیل و توركیا) كه به‌تایبه‌ت توركیا ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی ئێران له بواری پیشه‌سازی سه‌ربازی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رووداوه ده‌ری خست په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل و توركیا زۆر به‌هێزه، هه‌بوونی تیمی به‌رده‌وامی مۆساد له توركیا یه‌كسانه به ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌و دوو وڵاته به‌نهێنی.
یائیر گیله‌ر ئه‌ندازرێكی جووه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركی ــ ئیسرائیلیه، له بواری پیشه‌سازی سه‌ربازی و ئه‌لیتكرۆنی كارده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment