دوو رێگای سەرەکی لە سلێمانی دادەخرێت کوردستانی
هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: لە کاتژمێر 04:30ـی ئەم ئێوارەیە هەر دوو رێگەی چوون بۆ سەر شاخی گوێژە و چیای ئەزمڕ بەهۆی بەفر و تەمێکی زۆرەوە داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، رۆژی هەینی ( 11/شوبات/2022 ) رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربار و بارانەی کە پارێزگاکەی گرتووەتەوە و لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران، هەردوو رێگەی سەرەکی چون بۆ شاخی گوێژە و چیای ئەزمڕ دادەخرێت 

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە سەنتەری شاری سلێمانی 10 ملم باران و سێ سانتیمەتر بەفر لە چیای ئەزمڕ باریوە، حەوت ئۆتۆمبێل کە لە چیای گۆیژە بەهۆی دروستبونی تەمێکی زۆرەوە گیریانخواردبوو لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانییەوە رزگارکران.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، تەمومژێکی زۆر هەردوو رێگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دروستبووە و بەفریش باریوە، بۆیە تاوەکو ئەو کاتەی رێگەکان سەلامەت دەبن بۆ هاتوچۆکردن هەر بە داخراوەیی دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین