توركيا نوێترين جۆرى مووشەكى دوورهاوێژ ڕادەستى سوپا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

توركيا بۆ يەكەمجار دەبێتە خاوەنى مووشەكى جۆرى (K+)، لەم بارەيەوە ناوەندى پيشەسازى سەربازى توركيا رايگەياند، "موشەكەكەيان رادەستى سوپاى وڵاتەكەيان كردووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئيسماعيل دمير، سەرۆكى ناوەندى پيشەسازى سەربازى توركيا راگەياند، "مووشەكى جۆرى (K+)ى رادەستى سوپاى وڵاتەكەيان کردوە، كە لە نێوان (30  تا 120) كليۆمەتر دەڕوات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى دمير جەختى لەسەر كردەوە، "هەموو تواناى خۆمان بەكار دەهێنين بۆ خزمەتكردنى سوپاى وڵاتەكەمان لە هەموو باردۆخێك."

دەربارەى ژمارەى ئەو موشەكە نوێيانەى دراوە بە سوپا، ئاشكراى كرد، "بەهۆى پێويستى سوپا بەو موشەكانە دەيان موشەكانمان داوە بە سوپاى توركيا، كە توانايەكى زۆرى لە وێرانكردنى ئامانجەكانى هەيە، زۆر بە وردى ئامانجى خۆى دەپێكێت."

لەچەند ساڵى رابردوو، پيشەسازى سەربازى توركيا زۆر بەرەو پێشچووە، خاوەنى چەندين جۆر چەكى ناوەخۆيى، ديارترين فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و تانكە، كە بەچەندين وڵاتيان فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین