پۆلیسى گەرمیان: بکوژى گەنجەکەى کەلار خۆى ڕادەستکرد کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئەو تۆمەتبارەى دوێنێ لە کەلار بە تاپڕ گەنجێکى کوشت، ئەمڕۆ بکوژەکە خۆى ڕادەستى هێزەکانى پۆلیس کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى گەرمیان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پاش ئەوەى دوێنێ چوارشەمە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەچەکی تاپڕ تەقە لەهاوڵاتیەك کرا و کوژرا.

پۆلیسى گەرمیان لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکردووە، بنەماڵەى كوژراوه‌كه‌ هەر زوو سکاڵایان لەسه‌ر دوو تۆمەتبار پێشكه‌شکرد، کە پێشتر گرژى و کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە.

دەشڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، یەكێك لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ح - ع - ج)، خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و به‌گوێره‌ی مادەی 406 بەندکراوە و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی  لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین