تەقە لە هێزێکی زێرەڤانی دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت

خاوەنی چەند خانویەک کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون لە قەزای خەبات، تەقە لە هێزەی زێرەڤانی دەکەن، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(10/شوبات/2022 ) هێزێکی زێرەڤانی بە مەبەستی هەڵگرتنی چەند خانویەکی زێدەڕۆیی لە قەزای خەبات، تووشی گرژی و ئاڵۆزی دەبن و خاوەنی خانووەکان تەقەیان لێدەکەن.

قائیقامی خەبات لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان دەڵیت" هێزەکەی زێرەڤانی بۆ جێبەجێکردنی یاسا سەردانی ئەوم شوێنەیان کردووە، بۆیە نەدەبوو تەقەیان لێبکرێت".

سەبارەت بە زیانەکانی ئەم رووبەرووبوونەوەیە قائیقامی خەبات گوتی" هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین