پزیشكان توركیا جێدەهێڵن و روو له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن شیکاری

نوچەنێت:

رۆژنامەى نيۆرۆك تايمزى ئەمەريكى بڵاويكردەوە، دواى قەيرانى ئابوورى توركيا و بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان، ژمارەيەكى زۆرى پزيشكانى ئەو وڵاتە بۆ دۆزيينەوەى دەرفەتى باشتر توركیا جێهێڵن و به‌ نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ نین. 

دابەزينى بەهاى ليرەى توركى بەرانبەر دۆلارى ئەمەريكى بۆتە هۆى كەمبوونه‌وه‌ى مووچەى هەندێك لە بزيشكان، ئەوەش بۆتە پاڵنەر تا وڵاتەكەيان جێبهێڵن.

ئەو جێهێشتنەوەى وڵات لە لايەن پزيشكانەوە، وه‌ك سەرزەنشتكردنى سیاسه‌ته‌كانی ئەردۆغانە، كە لە ماوەيەى (18) ساڵى ڕابردوو يەكەمجارە بەو جۆرە ناوبانگى دەزڕێت.

دكتۆر فۆركان كاجەرى تەمەن (26) ساڵ تازە كۆلێژى پزيشكى تەواو كردووە، رايگەياند، "سێ ساڵ پێش ئێستا دەمتوانى بڵێم مووچەكەم باشە، بەڵام ئێستا ناتوانم ئەو قسەيە بكەم، پزيشكان سه‌ره‌ڕای زۆری كاره‌كه‌یان، رووبەڕووى مەترسى دەبنەوە."

فۆركان ماوەى (11) مانگە چۆتە ئەڵمانيا، دواى فێربوونى زمان، وەك ياریدەدەريكى پزيشك لەو وڵاتە كاردەكات، هانى هاوڕێكانيشى دەدات توركيا به‌جێبهێڵن.

ماوەى پێنج ساڵە كۆمپانياى (ئيكين ئايە) تايبەت بە فێركردنى زمانى توركى بۆ پزیشكان دامەزراوە، زۆربەى ئەو دكتۆرانەى توركيايان جێهێشتووە، تەمنيان (40) ساڵە هەندێكيشان تەمەنيان سەرووى (50) ساڵە.

داڕوخانى بەهاكان

دكتۆر دۆگان كان سيليك، تەمەن (29) ساڵ كە لە نەخۆشخانەيەكى ئيستەنبۆڵ كارى دەكرد، وڵاتەكەى جێهێشتووە، ئێستا لە بەريتانيا كاردەكات، رايگەياند، "وڵاتەكەى خۆم خۆش دەوێت، بەتابيەت ئيستەنبوڵ، بەڵام ماوەى چوار ساڵە دۆخەكە گۆڕاوە، هۆكارى جێهێشتنيشم بۆ دەگەڕێتەوە، كاتەكانى كاركردن زۆر بوو، مووچەكەى كەم بوو، كاتێك مامۆستاكانم دەبينم حەزناكەم لەو دۆخەدا بن، چونكە دواى (40) ساڵ مامۆستايەتى مووچەيەکى زۆر كەم وه‌رده‌گرن."

ساڵانی رابردوو كرێكارانی توركیا روویان بۆ كاركردن له‌ ئه‌وروپا ده‌كرد دواتر ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئێستا پێچه‌وانه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا نییه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه‌، ده‌یانه‌وێت ژیانێكی باشتر بۆ منداڵه‌كانیان به‌ڕه‌خسێنن.

سیبنه‌م كۆرۆر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی پزیشكی له‌ توركیا رایگه‌یاند، "كۆچكردنی پزیشكان ته‌نیا دابه‌زینی مووچه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاتنی ئاكپارتی به‌های ئه‌و پیشه‌یه‌ كه‌م بۆته‌وه‌، چه‌ند شتێكی تریش هه‌یه‌ بۆته‌ هۆكار، له‌وانه‌ جیاوازی ره‌گه‌زی‌، زیادبوونی تۆماركردنی داوای یاسایی دژیان، پزیشكانی بێهیوا كردووه‌‌، ئه‌وه‌ وایكردووه‌ وڵات جێبهێڵن، چونكه‌ پێیانوایه‌ ئه‌و دۆخه‌ ناگۆڕیت."

له‌ دوو ساڵی رابردوو، توندوتیژی دژ به‌ پزیشكانی پسپۆڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ به‌شه‌كانی فریاكه‌وتن زیادی كردووه‌، له‌ ساڵی (2020) زیاتر له‌ (13) هه‌زار پزیشك رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وان دڵخۆش نین له‌سه‌ر كار و له‌ ماڵه‌وه‌ش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین