وەزارەتى شەهیدان کرێى خوێندن بۆ کەسوکارى شەهید و ئەنفالکراوان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان داوا لەسەرجەم خوێندکارو قوتابیانی کوڕو کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی دەکات، ئەوانەى لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن کرێى خوێندنیان بۆ دەدات.

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سەرجە ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لەناو هەرێم دەخوێنن بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان وئەنفالکراوان، زیندانی کراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ پێدانى کرێى خوێندن بۆ ساڵانی خوێندنی (2019-2020) بەرەو خوار.

هەروەها ماوەى (15) ڕۆژ مۆڵەت بەوانە دەدات کە تاوەکو ئێستا مامەڵەى کرێى خوێندن و دەرماڵەیان نەکردووە بۆ ساڵانى خوێندنى (2019-2020) پێویستە لە ڕێککەوتى (13-2-2022//) تاوەكو (28/2/2022) ماڵەکانیان تەواو بکەن.

ئەم ئاگادارییەى وەزارەتى شەهیدان و کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک کراوە و دەشڵێت، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن و مافی داواکردنیان نامێنێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین