پارێزگاى هەولێر ڕێگە بە هێنانى بەنزین و غاز و گازوال لە شارەکانى ترى عێراق دەدات
نوچەنێت:
دوا بە دواى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین غاز و سوتەمەنى لە هەرێمى کوردستان، پارێزگارى هەولێر لە نوسراوێکدا بۆ بازگەکان دەڵێت، بڕیارماندا بە ڕێگەپێدان بە هاتنى سوتەمەنى و غاز لە دەرەوەى هەولێر.
بەپێى نووسراوێکى پارێزگاى هەولێر، کە واژۆى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێرى لەسەرە و لە (7-2-2022) دەرچوو تێیداهاتووە، "لە پێناو بەرژەوەندى گشتی و بۆ دابەزاندنى نرخى سووتەمەنى، سەرجەم بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بڕیارماندان بە رێگەپێدان بە هێنانى (بەنزین) بۆ پارێزگاى هەولێر.
پارێزگارى هەولێر کە نووسراوەکەى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتیى بازگەکانى هەولێر کردووە دەشڵێت، بۆ ڕێگەپێدان بە هێنانى (غازى شل، غازى بتڵى، نەوتى سپى، گازوایل) پێویستە بەبەپێى کوالێتى و رسووماتە کارپێکراوەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکان بێت.
ئەم بریارەى پارێزگارى هەولێر لە کاتێکدا، ماوەى چەند مانگێکە نرخى بتڵى غاز و گازوایل و نەوتى سپى بە شێوەیەکى بەرچاو لە زۆربەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەرزبۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment