تیمێكی تەكنیكی هەرێم و بەغدا بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی مووچە كۆدەبنەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ڕێباز حەملان ئاشكرای دەكات، بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق، "تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم."

ئەمڕۆ شەممە (21/كانوونی یەكەم/2024) ڕێباز حەملان وەزیری دارایی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە (15-12-2024)، "تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوە و رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن."

هەروەها دەشڵێت، "بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین