لە راگرتنى نەوتى هەرێم عێراق زیانى (17) ملیار دۆلارى بەرکەوتووە
نوچە نێت
رۆژى یەکشەممە (29/ كانوونى یەکەم/2024) مالپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردووە، بەگوێرەى لێدوانى گۆڤەند شێروانى، لەوەتەى حکومەتى عێراق رەوانەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستانى لە رێگەى بەندەرى جیهانى تورکییەوە راگرتووە، زیانى (17) ملیار دۆلارى بەرکەوتووە.
گۆڤەند شێروانى دەڵێت، راگرتنى (480) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیانەکەى دەگاتە (17) ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەوەى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت و گواستنەوە و بازاڕکردن زیانیان بەرکەوتووە.
سەبارەت بەو زیانەش ئەو پسپۆڕە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو بڕە پرایە گەلێک زۆرە، دەکرێت کێشە ئابوورییەکانى هەرێم کۆتایی پێبهێنێت و چارەسەرى کورتهێنانى بودجەى پێ بکرێت کە تووشى دارایى عێراق بووە.
لە چەند هەفتەى رابردوو جارێکى دیکە پرسى رەوانەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى تورکیا دووبارە باسى لێکراوە، کە یەکێک لە خاڵەکانى رێککەوتنەکە دیاریکردنى راوێژکارێکى نێودەوڵەتى بوو بۆ ئەوەى لە ماوەى دوو مانگ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى نێوان کۆمپانیا بیانییەکان و حکومەتى هەرێم بکاتەوە.
کۆمپانیا بیانیی و ناوخۆییەکان لە کوردستان چاوەڕوانى جێبەجێکردنى ئەو دەستپێشخەرییەک وەک ئامادەسازییەک بۆ دەستپێکردنەوەى رەوانەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان
لە مانگى ئادارى ساڵى (2023) بەهۆى داوایەکى یاسایى عێراق لە دادگاى پاریس دژ بە تورکیا حکومەتى عێراق هەناردەى نەوتى هەرێمى لە رێگەى بەندەرى جیهانەوە راگرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment