بەهۆی بەفربارینەوە گەشتیارێكی زۆر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

لەگەڵ بەفربارینی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی کوردستان، گەشتیاری زستانە زیادی کردووە و ڕۆژانە سەدان گەشتیار ڕوودەکەنە ئەم ناوچانە.

ڕۆژی شەممە (28/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، چیاکانی کوردستان بەفری زۆریان لی باریوە، گەشتیاری زۆر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەکەن.

یەکیک لە ناوچە دڵرفێنە شاخاوییەکانی کوردستان چیای کۆرەکە دەکەوێتە سنووری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، گەشتیاران ئارەزوویانە سەردانی ئەم شوێنە بکەن و گەشتیاری زستانەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

گەشتیارێک لە چیای کۆڕەک دەڵێت، "کەش و هەوای ئێرە ساردە، بەڵام دیمەنی بەفری سەرنجڕاکێشە، ئەمە هانی ئێمەی دا سەردانی چیای کۆرەک بکەین، چێژ لە سروشتی بەفری خۆش وەربگرین."

گەشتیارێکی دیکە دەڵێت: "چیاکانی کوردستان جگە لە کەش و هەوایەکی خۆش، خزمەتگوزاری گەشتیاریی ئاستبەرزیان هەیە، ئەمەش وایکردووە باشترین بژاردە بێت بۆ گەشتیارانی بەفر و زستان. ئێمە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا دێین بۆ هەرێمی کوردستان بۆ چێژ وەرگرتن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین