کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ئەنجام نادرێت کوردستانی

نوچەنێت

بەهۆی بایکۆتی زۆربەی فراکسیۆنەکانەوە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام نادرێت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ( 7/شوبات/2022 )دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجامبدرێت، بەڵام شەوی رابردوو فراکسیۆنەکانی( هاوپەیمانی سوننە، پارتی دیموکراتی کوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی) بەشدارینەکردنی خۆیان لەم کۆبوونەوەیە راگەیاند.

لایەنەسیاسییەکان لە راگەیێندراوەکانیاندا جەختیان لەوە کردبۆوە، کە چاوەڕێ دەکەن لێکتێگەیشتنی زیاتر و رێککەتنێک بێتەوە ئاراوە لە بەرژەوەندی گشتی بێت و کۆی لایەنە سیاسییەکان لە سەری کۆک بن. بۆیە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن.

هەر دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عیراق، بەربژێربوونی هوشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە شێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین