هوشیار زێباری: ئەو دەنگۆیەی بڵاو دەکرێتەوە، هیچ نییە جگە لە لاڵانەوەیەک لەپێناو خۆهەڵپەساردنی زیاتر بەدەسەڵاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی راگەیاند و دەڵێت: رێز لە بڕیارەکەی دادگا دەگرین.

ئەمڕۆ یەکشەممە(6/شوبات/ 2022  ) دادگای فیدراڵی بڕیاری دا، به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی رێکاره‌کانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و کاته‌ی سکاڵاکان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه.‌

هوشیار زێباری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک) لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە نوسیویەتی "ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لەبارەی راگرتنی بەربژێرکردنمان بەشێوەی کاتی تا یەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایەی بەرز کراوەتەوە. لەلایەن کەسانی خۆهەڵپەساردوو بە رۆژگاری بەر لە چاکسازی، متمانەشمان بەوە هەیە کە دادگا دەگاتە هەمان ئەو بۆچونەی دەزگاکانی دەوڵەت و دووپاتی دەکاتەوە کە مەرجەکانی خۆبەربژێرکردنمان تێدایە بۆ پۆستی سەرکۆمار، ئەو دەنگۆیەی بڵاویش دەکرێتەوە، هیچ نییە جگە لە لاڵانەوەیەک لەپێناو خۆهەڵپەساردنی زیاتر بەدەسەڵاتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین