سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە ڕابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى دا، پیرۆزبایى لە عیرفان عەلى عەبدولعەزیز دەکات بە بۆنەى دووبار هەڵبژاردانەوەى بە ڕابەرگى گشتیى بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ عیرفان عەلى عه‌بدولعه‌زیز، بۆ دانانه‌وه‌ى به‌ ڕابه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، پیرۆزبایى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى خواست." 

شێخ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، لاى خۆیه‌وه‌ به‌ ناوى خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه‌، سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایى و پیشتگیریى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ عیرفان عەلى عەبدولعەزیز لە کاتێکدایە، دوێنێ لە شارى هەولێر بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان (12)مین کۆنگرەى خۆى بەست، کە تێیدا بۆ جارى دووەم عیرفان عەبدولعەزیز بە ڕابەرى گشتی ئەو حیزبە لەلایەن ئەندامى کۆنگرەوە هەڵبژێردرایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین