کارەکانى کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوەى ئیسلامى ئەمڕۆ دەستپێدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەووەى ئیسلامیى کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر (12)مین کۆنگرەى دەبەستێتت بە بەشدارى (639) ئەندامى کۆنگرە، کە تێیدا ڕابەرێکى نوێ بۆ حیزبەکەیان هەڵبژێرن.

ئەمڕۆ شەممە (5/شوبات/2022)، ئەحسەن حەسەن وتەبێژى کۆنگرەى (12)ـى بزووتنەوە بە کوردستان 24ـى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بزووتنەوە بە بەشدارى (639) ئەندامی کۆنگرە، كە (125) ئەندام ئافرەتن، کۆنگرە بدەبەستێت، کە لەو ژمارەیە و (16) كەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان خۆیان كاندید كردوە، بۆ ئەنجوومەنی شورا (36) کەس کاندیدن.

پێشتر عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەرى گشتیى ئێستاى بزووتنەوە ڕایگەیاندبوو خۆیان کاندید ناکەنەوە، ئەگەرچى کامیل حاجى عەلى تاکە کاندیدە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەشێک لە سەرکردایەتیى بزووتنەوە داوایان لە ڕابەرى گشتیى کردووە جارێکى تر خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجەکانى کۆنگرە ئەحسەن حەسەن ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە بزووتنەوە و گۆڕانکارى پێداچوونەوە لە بەرنامە و ستراتیژیەتى خۆیدا بکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان تا ئێستا (11) کۆنگرەى بەستووە، بۆ یەکەمجار لە (1987) ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن چەند زانا و مامۆستاى ئایینى دامەزرا جیهادى دژى رژێمى پێشووى بەعس ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین