ماكرۆن لەسەر سەردانەكەی بۆ عێراق رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاب، رۆژنامەی عەرەب كە لە لەندەن دەردەچێت راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و بە ناوی "عێراق بەشێكە لە ستراتیژییە هەرێمایەتییە ناڕۆشنەكەی ماكرۆن". لە راپۆرتەكەدا چاودێرانی سیاسی رەخنەیەكی تووند لە ئیمانوێل ماكرۆن دەگرن.
ماكرۆن ئاشكرای ناكات لە عێراق چی دەوێ
تەنانەت لە سەرەتای راپۆرتەكە هاتووە، "هیچ پاساوێك بۆ بەشداربوونی سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەك نییە كە رەوایەتی بداتە بە سیستەمێكی دەسەڵات، ئەو دەسەڵاتەیش پەرتەوازەیی و ئاژاوە و بارمتەبوونی ئێرانی بەسەر زاڵە".
هەروەها راپۆرتەكە دەڵێ، "لە هەمان كاتدا ژینگەیەكی ناڕۆشن دروست دەكات و لەو كاتەدا پێویستە خودی فەڕەنسا وەك وڵاتانی تری رۆژئاوا پرسیاری ئەوە بكات، فەڕەنسا چ بەرژوەندییەكی لەوە هەیە بچێتە یاریگەیەك كە هەموو رەگەزەكانی لە سوودی ئێرانە؟ بە تایبەتیش كە ماكرۆن بە راشكاوی ناڵێت لە عێراق چی دەوێ!".
ماكرۆن لەسەرەتای ئەمساڵ باسی لەوە كرد دەیەوێ عێراق بگەڕێنێتەوە نێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی گەشەپێدانی عێراق بدات. سەبارەت بەم بابەتە رۆژنامەی عەرەب ئەمڕۆ نووسیویەتی، "ناكرێت بگوترێت ئامانجی سەرۆكی فەڕەنسا ئەوەیە دووبارە عێراق ئامادە بكاتەوە و بۆ ئەوەی بیخاتە تۆڕە بەهێزەكانی پەیوەندییەكانی فەڕەنسا وەك چۆن لە رابردوو هەبوو، چونكە دووبارە بنیادنانەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق شتێكە ئەمریكا پێشتر و بۆ ساڵانێكی درێژ وێرای نواندنی نەرمی و سازش و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن كەچی نەیتوانی، ئەی فەڕەنسا دەتوانێ چی بكات؟".
دوێنێ میدیاكانی فڕەنسا و سەرۆكایەتی عێراق رایانگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا بەشداری لەو كۆنگرەیە دەكات كە بڕیارە لە 28 یان 29ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوە بچێت و كۆنگرەكە لە بنەڕەتدا بۆ شەش وڵاتە دراوسێیەكەی عێراق دەبێت و كەچی چەندان وڵاتی تریش بەشداری تێدا دەكەن.
ئەمڕۆ راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باسیان لەوە كرد بوو كە ئەگەرێكی زۆ هەیە كۆمەڵێك دیداری لەناكاو لە كۆنگرەكە رووبدات، چونكە چەندان سەرۆك و رێبەر بانگهێشتكراون كە دژایەتی و ركابەرییان لەگەڵ یەكتر هەیە. لە نموونەی ئەوەی لەنێوان شای سعوودیە و سەرۆكی ئێران هەیە، یان ئەوەی لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسڕ هەیە.
رۆژنامەی عەرەب:
بەشداربوونی ماكرۆن لە كۆنگرەكەی بەغدا
رەوایەتی بە سیستەمێك دەدات كە بارمتەی ئێرانە
لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی ساڵی 2020 ئیمانوێل ماكرۆن یەكەم سەردانی بۆ عێراق ئەنجام دا. ئەو كات پڕۆژەی گێڕانەوەی سەروەریی بۆ عێراقی راگەیاند. ئێستایش جارێكی تر دووپاتی دەكاتەوە كە پاڵپشتی عێراق دەكات، كەچی لە بەرانبەردا چاودێرانی سیاسی هۆشداریی پێدەدەن و وەك راپۆرتەكەی عەرەب دەڵێ، "چاودێران هۆشداریی دەدەن لەوەی پاریس چووبێتە ناو یارییەكی گەورەتر لەسەر بنەمای ئاساییكردنەوە بێت لەگەڵ ئەو سیستەمە لۆكاڵیانەی كە ئێران لە سەپاندینان سەركەوتنی بەدەستهێناوە"
ئەمریكا نەیتوانی دەسەڵاتی عێراق راست بكاتەوە فەڕەنسا چۆن دەتوانێ؟!
راپۆرتەكە چەند جارێك دووپاتی دەكاتەوە پاڵپشتیكردنی ماكرۆن بۆ عێراق لە كاتێكدا دێت، هەموو شتێك لە عێراق لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە بەدەست ئێرانە، هەروەك چۆن بەیرووت بەدەست حزبوڵایە و بە هەمان شێوەیە بەغدا بووەتە "پایتەختی حەشدی شەعبی".
رۆژنامەی عەرەب لە تەواوی راپۆرتەكە هەوڵەكانی ماكرۆن لە عێراق و لە لبنان بە یەكەوە دەبەستێتەوە و لە بەشێكی تری راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات چاودێرانی كەنداو بە دووری نازانن ئەو جووڵەیەی ماكرۆن پەیوەندی بە سعوودیەیشەوە هەبێت، عەرەب دەڵێ، "لەبەرانبەردا چاودێرانی كەنداو بە دووری نازانن جووڵەكانی ماكرۆن لە عێراق و لبنان بە پاڵپشتی سعوودیە بێت، كە ئەوەیان هەوڵ دەدات حاڵەتی گرژیی لەگەڵ ئێران بشكێنێ و هەندێك چارەسەری مامناوەندی هەبێت وەك ئەوەی كەسانی بیانی لە نموونەی ماكرۆن بێنە ناو چارەسەرییەكان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment