سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: به‌بێ ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا عێراق سەقامگیر نابێت کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پیران ‏‏(سێنات)ى فه‌ره‌نسا، سڵاوى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەگەیێنن و جەختیش لە برەودان بە پەیوەندییەکانى فەرەنسا و هەرێمى کوردستان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تشرینى یەکەم/2022) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ كریستیان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پیران ‏‏(سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ‏چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان خرانه‌ به‌ر باس و ده‌رباره‌ى ‏كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووریا، دۆخى ‏سیاسى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بیروڕایان ئالوگۆڕ كرد.‏"

هاوكات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ‏سیاسى، سه‌ربازى و مرۆییى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ‏سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ‏به‌گشتى كرد.‏"

سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوەشکردەوە، "به‌بێ ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریی سیاسى له‌ عێراق نایه‌ته‌ ‏ئاراوه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به‌ كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى ‏عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا."

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى فەرەنسا و هەرێمى کوردستان كامبۆن، "وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا ‏بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى سڵاوى سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى ‏فه‌ره‌نسا به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ گرنگیى بره‌ودان به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش له‌ ‏بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى فه‌ره‌نساى بۆ یارمه‌تیدانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌ى ‏سه‌قامگیرى نیشان دا.‏"

لە دیدارەکەدا کە كونسولى گشتیى ‏فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ‏فه‌ره‌نسا، ئاماده‌ى بوون، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، چۆنیه‌تیى ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕه‌وشى ئێزدى و كریستیان و پێكهاته‌كان ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى" تاوتوێکرا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین