چەند شوێنێک ئەمڕۆ مووچەى مانگى یەک وەردەگرن
نوچەنێت:
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ جگە لە مووچەى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان، مووچەى چەند شوێنێکى تریش دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (31/کانوونى دووەم/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ مووچەى مانگى یەکى (2022) وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند، هەر ئەمڕۆ مووچەی هەر یەک لە هێزەکانی فەرماندەیى زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و لیواى نەوت دابەش دەکرێت.
جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى (25)ـى کانوونى دووەم وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022) کرد، وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچەى بەسەر دابەشکرا و تا ئێستا چەندین وەزارەت و دەستە مووچەکانیان وەرگرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment