وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار: کارەکانى شەقامى (100) مەترى سلێمانى کارکردن تێیدا بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە لەبارەى دروستکردنى پڕۆژەى (100) مەترى سلێمانى، کە تێیدا هاتووە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگە دەكات و لەگەڵ باشبوونی كەشوهەواش كارەكانی تەواوكردنی شەقامەكە باشتر بەڕێوەدەچن.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار دەڵێت:   كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە بەرەوپێشچوونی كارەكان بەردەوامە، هەروەها  دەشڵێت: تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تاڕادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناخی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە.

پڕۆژەى شەقامى (100) مەترى لەلایەن کۆمپانیاى قەیوان گرووپەوە جێبەجێ دەکرێ، ماوەى حەوت مانگە دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کراوە، تا ئێستاش (10%) کارەکانى ئەم شەقامە تەواو کراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین