مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەشدەکرێت
نوچەنێت:
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچەى مانگى یەکى ئەمسال وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/کانوونى دووەم/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە کوردستان 24ى ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە مووچەى مانگى یەکى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەکرێت.
هەروەها دەشڵێت، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو مووچەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕۆژى (25)ـى کانوونى دووەم دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022) کرد، تا ئێستا هەر یەکە لە وەزارەتى تەندروستى، وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 مووچەکانیان بەسەر دابەشکراون، وا بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە خشتەى دابەشکردنى مووچەى چەند وەزارەتێکى تر ڕابگەیێندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment