نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له‌ دوو ملیۆن عێراقى پێویستیان به‌ هاوكارى مرۆیى هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆڤى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له‌ ساڵى 2022 نزیكه‌ى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق پێویستیان به‌ هاوكاریى مرۆیى هه‌یه‌.

نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێكخستنى كاروبارى مرۆیى كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى "OCHA" ده‌ناسرێت له‌ راپۆرێتكدا كه‌ دوێنێ 23 ى كانوونى دووه‌م له‌ رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاروبارى مرۆیى عێراق ده‌كات و پێشبینى ده‌كات زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س پێویستیان به‌ هاوكارى مرۆیى بێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ى عێراقییه‌كان له‌ بارودۆخێكى خراپى مرۆیى ده‌ژین و بۆ چه‌ند مانگێكى تر پێویستیان به‌ هاوكارى هه‌یه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو به‌ رێژه‌ى 41% باردۆخه‌ خراپه‌كه‌ كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ له‌ ساڵى 2021 زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س پێویستیان به‌ هاوكارى مرۆیى هه‌بوو.

نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان روونى ده‌كاته‌وه‌ زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان ده‌ژین، ئاشكرایشى ده‌كات پلانێكى بۆ هاوكارییه‌كان داناوه‌ به‌ به‌هاى 400 ملیۆن دۆلار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین