كێشه‌كانی به‌رده‌م پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له توركیا، ده‌نگده‌رانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه
نوچەنێت:
هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو لە توركیا، بایه‌خێكی زۆر گرنگی لای هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته هه‌یه، چونكه به‌و هیوایه‌ن ناكۆكییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو نه‌بێت، به‌ڵكو بتوانێت گۆڕاكاری گرنگ له دۆخی ئه‌و وڵاته بكات، ناونیشانی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه (سیسته‌می توركیا له‌نێوان به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی) یه، له لایه‌كی تریشه‌وه هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان پێشنیازی فراوانكردنی بازنه‌ی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی نزیك له خۆیان ده‌كه‌ن.
پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له گوتاره‌كانیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو حكومڕانی وڵات ده‌گرینه ده‌ست، بۆیه جووڵه‌كانیان به ئاڕاسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی، به‌ڵام ئه‌و گوتاره نه‌بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری توركیا، به‌ڵكو له‌بری متمان ترسیان له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته دروست كردووه، چونكه پرسیاریان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی فراوانكردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
هاووڵاتيانى توركيا بڕوايان به ره‌خنه و تۆمه‌ت بەخشينەوە نییه
بوڕهانهدین ده‌وران سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (سیتا) سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو ئاماژه به‌وه ده‌كات، "له ژیانی سیاسی توركیا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر، ماوه‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له شه‌قامی توركی به درێژترین ماوه داده‌ندرێت، له لایه‌كی تریشه‌وه قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسه‌ی ماوه‌ی (20) ساڵه ئه‌ردۆغان له توركیا هێناویه‌ته كایه‌وه زۆر جیاوازه، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌ردۆغان بۆ توركیا كاراتربوونی سیاسه‌ت و سیاسییه‌كانه له وڵاته‌كه‌ی، بۆیه له‌ئێستاوه پێویسته سیاسییه‌كانی توركیا ئه‌وه دیاری بكه‌ن له دوای (2023) چ جۆره حكومڕانییهك له وڵاته‌كه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (سیتا) روونی ده‌كاته‌وه، "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری سیاسی بكرێت و پاڵپشتی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنن و ژماره‌ی كورسی پێویست له په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئەو كاتە دەتوانن ئەو بەڵێنانەى داويانە بۆ گۆڕانكارى لە سيستەمى وڵات، دەتوانن لە سياسەتى نوێيان بۆ پرسە ئەمنى سياسييەكان جێبەجێى بكەن."
نووسه‌ر ئه‌وه به دوور ده‌زانێت، ئه‌و هێزانه گره‌و له ئه‌ردۆغان ببه‌نه‌وه، چونكه ئه‌ردۆغان رابردووێكی له‌گه‌ڵ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سهرەتاكانی ئه‌كپارتی و ده‌ڵێت، " كاتێك له (2007) سوپای توركیا به پاساوی باڵا پۆشی خێزانی عه‌بدوڵا گول ویستی رێگری له‌وه بكات گول ببێته سه‌رۆك، چونكه سه‌رۆك پارێزه‌ری عه‌لمانییه‌ته، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ئه‌و پیلانه زاڵ بوو، له (2008) پرسی داخستنی ئاكپارتی تێپه‌ڕاند، له (2016) رێگه‌ی نه‌دا كوده‌تای سه‌ربازی دژی سه‌ربكه‌وێت، له (2017) سیسته‌می سیاسی له توركیا گۆڕی، كه پایه‌كی هه‌ستیاری له وڵاته‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له قۆناغی پێش ئه‌ردۆغان هیچ ده‌زگه‌یه‌كی سیاسی و سیاسیه‌ك نه‌بوو، توانایه‌كی زیاتری هه‌بێت كە بتوانێت كاریگه‌ری چاره‌نووسی توركیا هه‌بێت."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی بوڕهانهدین رایگه‌یاند، "ده‌نگده‌ری توركیا ته‌نیا به ره‌خنه‌گرتن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه رازی نييە، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن دید و پڕۆگرامی سیاسی هه‌بێت، بتوانێت وڵاته‌كه‌ی بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنى (2023) بگوازێته‌وه، ئۆپۆزیسیۆنی توركیاش خۆی خستۆته دۆخی (بردنه‌وه‌ی داهاتوو) بانگهشهكانیشی به‌رده‌وام زياد دەكات، به‌ڵام ئێستا كه‌سانێك له‌نێو ئۆپۆزیسیۆن پێیانوایه بردهنهوهیان مسۆگه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بن كێشه‌ی ئیداری‌یان زۆر ده‌بێت." ئه‌وان ده‌ڵێن، "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی فراوانیش نه‌كرێت، ده‌تواندرێت پلان بۆ گواستنه‌وه‌یه سیسته‌می وڵات دابندرێت"، به‌ڵام به‌ڕای سه‌رۆكی سه‌نته‌ری سیتا، "ئه‌ردۆغان باشترین ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌سته، ئه‌مجاره‌ش سه‌رده‌كه‌وێت."
ده‌نگده‌ری توركی پشت بە هیواكانی به ئۆپۆزیسیۆن نابەستێت
ده‌رباره‌ی هیوای هاووڵاتيانى بورهانه‌دین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "خه‌ڵێكی زۆر هۆشداری ده‌دات، ئۆپۆزیسیۆن هیچ گره‌نتییه‌كی سه‌ركه‌وتنی نییه، دووباره وه‌ك جارانی پێشوو شكست ده‌هێنین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێكی كه‌میان له‌به‌رده‌ست ماوه، داوامان لێكردوون یه‌كه‌مجار پلان بۆ پرۆسه‌ی گواستنهوەى دەسەڵات دابنێن، هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ پێك بهێنن، پێگه‌ی خۆیان فراوان بكه‌ن، به‌ڵام هێزه ئۆپۆزیسیۆن زۆر دوورن له دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی بۆ چوونە هەڵبژاردن، كه بتوانێت ململانێی ئه‌ردۆغان و ئه‌زموونه‌كه‌ی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌نگده‌ری توركیا پێشبینی ده‌كات، حكومه‌ت كێشه ئابوورییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه هیواكانی به ئۆپۆزیسیۆن نابه‌ستێته‌وه، تا ئێستاش توانای نييە دیدێكی جێگره‌وه‌ی بۆ دەسەڵاتى ئێستا هەبێت، كه بتوانێت توركیا بۆ دوای هەڵبژاردنى (2023) بگوازێته‌وه، پرسیاره‌كانی خەڵك بۆ ئۆپۆزسیۆن ئەوەيە، به‌رنامه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی توركیا چییه؟ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن سه‌ركه‌وت، قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێت، دۆخى پارتەكانى (6+1) كە ئێستا ناتوانن بگەنە بەرنامەيەكى هاوبەش، سیاسیه‌تیان به‌رانبه‌ر پرسە ئاڵۆزەكانى توركيا چی ده‌بێت، ئه‌و پرسیارانه وایكردووه متمانە لاى هاووڵاتيانى توركى به‌رانبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن دروست نه‌بێت."
سەبارەت بە ئەگەرى سەركەوتن و بەرنامەى ئۆپۆزيسيۆن بۆ دواى هەڵبژاردن، بوڕەهانەدين دەڵێت، "ئەگەر ئۆپۆزيسيۆن سەركەوتووش بێت، پرسيار لاى هاووڵاتيانى توركى دروست دەكات، چونكە ئەو كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تی وڵات ده‌كات، دەبێت زۆرباش ئاگاداری كاره له‌پێشینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكێشە ئابووریی و سياسەییهكانی دەرەوە بێت، ئەوەش بۆ سەركەوتنى لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو، دەرفەتێكى باشتر بۆ ئەردۆغان دەڕەخسێنێت، چونكه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی ده‌نگده‌ری توركی داوای ده‌كات له ئه‌ردۆغان دا هه‌یه."
چەند كێشىەيەكى سەرەكييەكى رووبەڕووى ئۆپۆزيسيۆن دەبێتەوە
نووسه‌ری تورك، عەبدولقادر سەيلەفى ئاماژە بەوە دەكات، "هێزه ئۆپۆزیسيۆنهكانى توركيا باسى رزگاربوون لە ئەردۆغان و هەڵبژاردنى سەرۆكێكى نوێ و هەموارى دەستوور و گێڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى ده‌كه‌ن، ئەوان پێیانوایه هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەن، بەڵام كێشەيەكى سەرەكى لە هاوپەيمانى بنكه فراوان هەيە، سەركردەكانى ئۆپۆزيسيۆن پێگەيان لە كاتى راگەياندنى ئەو پرەنسيپانە چى دەبێت، كه له حكومه‌تی داهاتووی توركیا ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وی بكه‌ن، چونكە سەركردەكان داوای كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ ده‌كه‌ن، بەڵام پێگەى خۆيان رێك نەخستووە، عەلى باباجان و ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەگوێرەى ريزەبەندى پيتەكان بێت لە پێش ئەوانەى ترن، ئەگەر بەگوێرەى تەمەن بێت كارامۆلا ئۆغلۆ و كەمال كليچدار ئۆغلۆ لە پێش هەموويانن، هەرچۆن رێكى بخەنەوە توركيا دەگێڕنەوە بۆ دواوە، چونكه هه‌ریه‌كه‌ی بۆچوونێكیان هه‌یه."
كێشەيەكى تر لە ناوى هاوپەيمانييەكە هەيە، باباجان و داود ئۆغلۆ لەسەرەتاوە رەخنەيان لە ناوى (هاوپەيمانى ئومەت) هەبوو، حەزيان نەدەكرد بچنە ناو ئەو هاوپەيمانيە، ئەوەش بەهۆى دڵەراوكێ بوو بەرانبەر هێرشى ئەردۆغان بۆسەريان، چونكە ئەگەر بەشداربوونايە، ئەردۆغان دەيگوت، "ئەوان چوونە بن باڵى جەهەپە و دژ بە بەرژەوەندييەكانى ئێمه وەستانەوە." بۆيە بۆ خۆپاراستنيان لە رەخنەى ئەردۆغان پێويستيان بە گۆڕينى فۆڕم و ناوى ئه‌و هاوپەيمانييه هه‌یه.
يەكێكى تر لە كێشە راستەقينەكان كە زۆر سەرەكييە، دەربارەى داهاتووى ئەو هاوپەيمانيەيە، ئۆغلۆ لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ميرال ئەكشنار و كليچدار ئۆغلۆ پێى راگەياندن، "كۆدەنگى لەسەر پرەنسيپەكان بەر لە دياريكردنى كانديدى سەرۆكايەتييە."
پرسە گرنگەكان و ناكۆكى لەسەر كانديدى هاوبەش
عەبدولقادر سەيلەفى لە قسەكانى ئەوەى روونكردەوە، "پرۆسەى گواستنەوە بۆ سيستەمى پەرلەمانى چۆن دەبێت؟ چۆن دەستوور هەموار دەكرێته‌وه، يەكەم پلان كە پێويستە جێبەجێ بكرێت چييە؟ ئەو كەسەى دەكرێتە سەرۆكی وڵات لەپێناو گەڕانەوە بۆ سيستەمى پەرلەمانى دەسەڵاتەكانى چۆن دەگوازرێتەوە، بۆيە ئەو به‌ڵێنانه‌ی دراوه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن، پێویسته پارتانە بخەنە چوارچێوەى هاوپەيمانييەكەى خۆيان، كه لە (1%) دەنگيان هەيە، عەلى باباجان پێیوايە بۆ ئەوەى دەنگی موحافيزكارەكان به‌ده‌ستبهێنن، پێويستە كانديدى سەرۆكايەتى جه‌هه‌په نه‌بێت، ئەوەش وەك ئاماژەيەك بۆ ئه‌وه‌ی خۆى ببێتە كانديدى هاوبەشی هاوپه‌یمانی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان."
ميرال كەشنار بۆ كانديدى سەرۆكايەتى پاڵپشتى ئيمامئۆغلۆ دەكات، بەڵام كليچدارئۆغلۆ دژ بەوە كانديدكردنەيە، ئەوەش ناكۆكى لە ناو پارتى چاكە دروستكردووە، ئەگەر سەرۆكى جەهەپە خۆى وەك كانديدى سەرۆكايەتى سەپاند، ئەوكاتە دەرفەت بۆ سەركردەى پارتەكان ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئەوەى خۆیان كانديد بكه‌ن، ديارترين كەسيش ميراڵ ئەكشنارە، چونكە لە ناو پارته‌كه‌ى پاڵپشتى دەكرێت، پێيانوايە، "لەبەرئەوەى ئافرەت و كەسێكى نەتەوەييە چانسى لە كليچدارئۆغلۆ زياترە."
سه‌باره‌ت به پارتى گەلانى ديموكراتى كوردى (هه‌ده‌په) تا ئێستا ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، ناياتە پاڵ ئەو هاوپەيمانييەى ئۆپۆزيسيۆن، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه هاوپەيمانى سێيەم دروست دەكات، كە پێهاتووە لە چەپەكان.
گەڕانەوە بۆ سيستەمى پەرلەمانى ... ناكۆكى سياسى و ناوخۆيى
دەربارەى داواكارى ئۆپۆزيسيۆن بۆ گێڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى، جيم كۆچك، نووسەرى تورك، پێى وايە، "ئۆپۆزيسيۆن داواى گەڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى دەكات، بەڵام ئەوە روون ناكاتەوە ئەو گەڕانەوە چۆنە، لە هەمانكاتيش ئەو گەڕانەوە پێويستى بە پاڵپشتى (368) پەرلەمانتار هەيە بۆ ئەوەى بيخەنە راپرسييەوە، ياخود (400) پەلەمانتار بۆ ئەوەی دەستوور هەموار بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەش پێويستە سەرۆك لەخۆيان بێت، لەكاتێكيش ئەو داوايانە دەكەن، ئۆپۆزيسيۆن هێشتا لەسەر كاندێكى هاوبەش رێكنەكەوتوون، پرسيارێكى تر هەيە، ئايا ئەو كەسەى وەك سەرۆك لەلايەن پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان هەڵبژێردرێت پاڵپشتى دەسەڵاتى پەرلەمانى دەكات؟ ئەگەر ئيمامئۆغلۆ بكەن بە كانديد و لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى سەركەوتوو بوو، ئەوا رێگە نادات بگەڕێنەوە بۆ سيستەمى پەرلەمانى، بۆيە ئەو سياسەتەی ئۆپۆزيسيۆن پەيڕەوى دەكات روون نييە، كليچدارئۆغلۆ و ميرال ئەكشنار لە لێدوانييەكانيان ئاماژە بەوە دەكەن بۆ هەڵبژاردن خۆیان كانديد ده‌كه‌ن، بۆ نمونە كليچدار بەڵێن دەدات، پەنابەرانى سوورى رەوانەى وڵاتەكەيان بكاتەوە، ئه‌و لێدوانه روونه ده‌یه‌وێت خۆی كاندید بكات، به‌ڵام لێرەرە پرسيارێكى تر لەسەر باباجان و داودئۆغلۆ دروست دەبێت، ئايا ئەوان لەگەڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ن، ياخود دژی دەوەستنەوە، له‌به‌رانبه‌ردا پاڵپشتى مانەوەى پەنابەران لە توركيا دەكەن؟."
ئەو نووسەره توركە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "كاتێك چەند پارتێك كۆدەبنەوە، به‌ڵام بۆچوونيان بۆ سياسەتى دەرەوە و ناوەوە له یه‌كتر جياواز بێت، ئه‌سته‌مه بتوانن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كۆبنه‌وه، بۆيە بەدوور دەزاندرێت لە هاوپەيمانييەك كۆببنەوە."
لە لايەكى ترەوە كوبڕا باڕ نووسەرى تورك لە بابەتێكى رۆژنامەى (خەبەر تورك) ئاماژە بەوە دەكات، "ئەگەر كانديدى ئۆپۆزيسيۆن لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى سەركەوتن به‌ده‌ست بهێنێت، چ دەسەڵاتێك بەكار دەهێنێت و سازش لە چ دەسەڵاتێك دەكات، لەپێناو گۆڕانكارى لە سيستەم داوا له دانیشتوانی توركیا ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن؟ به‌ڵام ده‌بێت (360) كورسی به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سیسته‌می توركیا له سەرۆكايەتى بۆ پەرلەمانى بگۆڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره كورسییان به‌ده‌ست نه‌هێنا چى دەكەن؟ بۆيە پێويستە ئۆپۆزسيۆن لەسەر وه‌ڵامی ئەو پرسيارانە بەتەواوى رێكبكەون، پاشان به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ ده‌نگده‌رانیان روون بكەنەوە؟."
لە كۆتايى ئەو نووسەرە باس لە پرسێكى تريش دەكات، "داود ئۆغلۆ سوورە لەسەر ئه‌وه‌ی بە يەكسانى ده‌ستكه‌وته‌كان لە نێوان پارتەكانى ئۆپۆزيسيۆن دابەش بكرێت، ئەوەش واتە گفتوگۆيەكى زۆر گەرم دروست ده‌كات له‌سه‌ر دابەشكردنى پۆستە وەزارييەكان بە يەكسانى له نێوان خۆیان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment