زانکۆی سلێمانی بڕیارێکی راگەیاند هەواڵ

نوچەنێت

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بەستنی بەشێک لە رێگاکان، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژی شەممە و یەکشەممەی دا.

ئەمڕۆ هەینی( 21/کانونی دووەم/  2022) ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژی شەممەو یەکشەممەی بەهۆی سەختی کەش و هەوا لە سەرجەم زانکۆکان راگەیاند.

ماوەی هەفتەیەکە، شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە بەشێک لە رێگەکان داخراون و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین