میر حازم بەگ: داوا دەکەین کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان بدرێتە ئێزیدییەکان کوردستانی

نوچەنێت:

میرى ئێزدییەکان داوا لە پەرلەمانى کوردستان دەکات، به‌دواچوون له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێککەوتننامه‌ی شەنگال بکات و دەشڵێت، پێویستە ئێزیدیه‌كان رۆڵی زیاتریان پێبدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/کانوونى دووەم/2022)، د. هێمن هەورامى پێشوازی له‌ میر حازم تەحسین به‌گ میری ئێزییه‌كان وهاوسەرەکەی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، میر حازم بەگ میری ئێزییه‌كان ڕایگه‌یاند، داواده‌كه‌ین په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕتر بكاته‌وه‌ بۆ به‌دواچوون له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یەی لەسەر شەنگال کرا له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.

ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، "هاوكات داواشیكرد ئێزیدیه‌كان رۆڵی زیاتریان پێبدرێت و لەهەر ئەگەرێک بۆ هەموارکرنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێنج کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان تەرخان بکرێت بۆ پێکهاتەی ئێزیدی."

دەشڵێت، "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لە داواکارییەکانیان کرد و جه‌ختیشی له‌ پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردەوه‌، ئاماژەی بەوەشدا کە له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق یه‌كێك له‌ داوكارییه‌كانی كورد بریتی ده‌بێت له‌ جێ به‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عێراق."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین