(300) ژوور لە هۆتێلەکان ئامادەکراوە بۆ ئەو خێزانانەى ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، ئەو هاووڵاتییانەى بە هۆى لافاوەکەى ئەمڕۆى هەولێر زیانبەر ماڵەکانیان کەوتووە، زیاتر لە (300) ژوور لە هۆتێلەکان بۆیان ئامادە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/کانوونى دووەم/2022)، پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "زیاتر لە (300) ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان بۆ ئەو خێزانانەی ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە دابینکرا، جگە لەگەیاندنی پێداویستی تر." 

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوى پارێزگاى هەولێردا هاتووە، "ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆر باران و گردبوونەوەی ئاو ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە (300) ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەکان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دابین کراوە و لەلایەن تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا و دەزگای خێرخوازی بارزانی گوازرانەوە."

دەشڵێت پارێزگاى هەولێر، پێداویستی سەرەتایی لە بەتانی و جل و بەرگی زستانە و پێداویستی ناوماڵ بەسەر خێزانانە دابەشکرد کە کەلوپەلەکانیان ناوماڵیان زیانیان بەرکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین