پۆلیسى سلێمانى ڤیدیۆى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە بە دەمانچە هەڕەشە لە خەڵک دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە تێیدا کەسیک بە دەمانچە هەڕەشە لە فرۆشگایەک دەکات و دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/کانوونى دووەم/2022)، پۆلیسى سلێمانى لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد "كه‌ به‌چه‌كه‌وه‌ چوبووه‌ سه‌ر فرۆشگایه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ هاوڵاتییه‌ك كردبوو له‌ناو فرۆشتگاكه‌."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات، دواى ئەوەى تۆمەتبارەکە هەڵدەکوتێتەسه‌ر فرۆشگایه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كى ڕزگارى، "مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى داهاتووە، دەست بەسەر چەکێکى جۆرى دەمانچە گیراوە،  "كه‌ تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ى پێكردووه‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ناو فرۆشتگاكه‌دا بووه."

دەشڵێت، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( ك ، ع ، ع له‌دایكبووى 1982 ) به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى ) 431 ( له‌ یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ ." 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین