وەزیرى بەرگریى ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (9/کانوونى دووەم/2022)، کریستین لامبرێت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

بەپێى لێدوانێکى عەمید روکن هەژار ئیسماعیل، ڕاوێژکارى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە، پرسى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى داعش تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین