واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دیارى كرا کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئاشكراى كرد، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت و بۆیه‌ قوتابخانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ بچن لیستى مووچه‌ى مانگى 12 و چه‌كى پاره‌كان وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دووپاتى كرده‌وه‌، داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قوتابخانه‌كان كراوه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ لیستى مووچه‌ و چه‌كى پاره‌كان وه‌ربگرن.

چه‌ند مانگێك بوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌ر مانگێك دابه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام مانگى رابردوو به‌هۆى راگه‌یاندنى پشووى بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵى نوێ، مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌یه‌ك دوا كه‌وت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین