لە پردێ ژمارەیەک مووشەک ئاراستەى هێزەکانى پێشمەرگە کرا
نوچەنێت:
ژمارەیەک مووشەک ئاراستەى سەنگەرەکانى سنوورى پردێ دەکرێ و بەرپرسى ئەو میحوەرە دەڵێت، تا ئێستا هیچ زیانێکى نەبووە.
ئەمشەو حەوتى کانوونى دووەمى (2022)، نووری حەمەعەلی، فەرماندەی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، چەند مووشەکێک ئاراستەى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە کرا لە پردێ، بەڵام زیانێکى نەبووە.
هاوکات هەر ئەمشەو دژە تیرۆرى کوردستان لە لاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕیى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسیویەتى، مووشەکەکان ژمارەیان هەشت دانا بووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
دژە تیرۆری کوردستان روونیشدەکاتەوە، "هەشت موشەکەکە لە نزیك میحوەری پێنجی کەرکوک لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەوتنە خوارەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment