پارێزگارى هەولێر: تەرمى ئەو شوانەى لە لافاوەکەى هەولێر بێسەروشوێن ببوو دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دۆزینەوەى تەرمى ئەو شوانەى لە لافاوەکەى هەولێر بێسەروشوێن بوو ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، "گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە."

ئەمڕۆ پێنجەشەممە شەشى کانوونى دووەمى (2022)، نووسینگەی پارێزگارى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێردا گەڕاون دەکات.

 

دەقى ڕاگەیێندراوى نووسینگەی پارێزگارى هەولێر:

وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 17/12/2021، بەردەوام بوون کە به‌هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌ و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.6 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2022.1.6

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین