لیژنەی دەستپکی پەرلەمان لە دیار نەمانی پارەی ئاو دێتە دەنگ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

دەنگۆی دزینی دوو ملیار دینار لە بەرێوبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاودەبێتەوە و جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، " تێبینیمان لەسەر کۆکردنەوەی پارەی ئاو هەیە پێشتریش زۆر شتمان بۆ حکومەت خستۆتە روو بەڵام هیچ ئیجرائەتێك نەکرا."

دوێنێ چواری کانوونی دووەم، ماڵپەری شەفەق نیوز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی بەرپرس بڵاوی کردۆتەوە لە بەرێوبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە ماوەی پینج ساڵی رابردوو دوو ملیار دینار دیار نەماوە چەند لیژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە دەکەن. ئاماژە بەوەش کراوە تەواوی بەڵگەکان کۆکراوەتەوە بە داوەری گشتی دراوە، هەر بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز چوار فەرمانبەر لەم دۆسیەیە تۆمەتبارن و لەژێر لێکۆڵینەوەن. 

ئەو بەرپرسەی قسەی بۆ ماڵپەرەکە کردووە گووتیەتی یەکێك لە فەرمانبەرەکان (224) ملیۆن دیناری گەراندۆتەوە. 

سەبارەت بەوەی ئەم دۆسیەیە چەند گەشتۆتە دەست لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان سەعید هەرکی، جێگری لیژنەکە بۆ نوچەنێتی ڕوونکردەوە، "بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە ئەهلیە ناتوانن بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن، پێشتریش رەخنەیان  لەسەر ئەوە هەبووە. بابەتی پارەی ئاوی ماڵان بە کۆمپانیای ئەهلی بدرێت". دەشڵێت، "ئەو کۆمپانیانە ئەهلین، کاتی خۆی کە دەست بەو پلانەکرا وەکو لیژنەی دەستپاکی هەوڵیکی زۆرماندا کە ئەو بابەتە لە لایەن حکومەت سا‌‌غ بکرێتەوە و نەدرێتە کەرتی تایبەت."

ئەو پەرلەمانە روونکردنەوەی زیاتریدا و گووتی، "ئەگەر بمانەوەێت دڵنیابین لەوەی فێڵی تێدا دەکرێت بەڵێ دەکرێت، کاتی خۆی هەموو شتێکمان خستەروو لەگەڵ حکومەت بەڵام هیچ ئیجرائەتێک نەکرا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین