پارتى و یەکێتى ئەمڕۆ بە دوو شاندى جیاواز کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى ئەمڕۆ کۆدەبنەوە، پرسى گفتوگۆکردن لەسەر حکومەتى نوێى عێراق و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن و هەڵبژاردنى پەرلەمانى تەوەرى کوردستان سەرەکى هەردوو کۆبوونەوەکەى هەولێر و سلێمانى دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجى کانوونى دووەمى (2022)، وا بڕیارە شاندى پارتى و یەکێتى بە دوو شاندى جیا لە هەولێر و سلێمانى کۆببنەوە، له‌ کۆبوونەوەکەى هه‌ولێر پرسی به‌شداری كورد له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق و له‌ سلێمانی بابه‌تی ده‌ستور، هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن گفتوگۆى لەسەر دەکرێ.

سەبارەت شاندى کۆبوونەوەکەى هەولێر، شاندى پارتى پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، جەعفەر ئیمێنکی، ئومێد سەباح، عەرەفات کەرەم، شاندی یەکێتیش پێکهاتوون لە عیماد ئەحمەد، ئاسۆ مامەند، خالید شوانی.

هەروەها شاندى کۆبوونەوەکەى سلێمانى پێکهاتوون خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، هێمن هەورامی، ساحێب قارەمان، رزگار ئەژی گۆران، زانا مەلا خالید شاندەى پارتى پێکدەهێنن، سەبارەت بە شاندى یەکێتىیش، پێکهاتوون لە رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، زیاد جەبار، تەلار لەتیف، سلێمان مستەفا، یوسف گۆران.

بەپێى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەى هەولێر، پرسى پۆستى سەرۆک کۆمارى ناخرێتەبەرس و پێشبینى دەکرێ لە کۆبوونەوەیەکى تایبەت پارتى و یەکێتى ئەو بابەتە یەکلایی بکەنەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین