ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کەسى یەکەمى حیزبەکان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کەسى یەکەمى لایەنە سیاسییەکان بە ئامادەبوونى نێردەى تایبەتى سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ کەسى یەکەمى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و پاش کەمێکى دیکە کۆبوونەوە دەستپێدەکات.

بەپێى زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەو لایەنانەى یەک کورسیان هەیە لە پەرلەمانى کوردستان بەشدارى ناکەن.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوێنێ بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، جگە لەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى چەند جارێک لەگەڵ لایەنەکان کۆبۆتەوە، بە هەمانشێوە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بەردەوام چاودێرى پرۆسەى دیاریکردنى کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بووە لەگەڵ لایەنەکان.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا، ڕۆژى (9-6-2022)  به‌ سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به‌ یونامی، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین